مێژوی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە

لەبەرواری  (1/6/1991) دا و لەسەر دەستی چەند کەسێکی دڵسۆز لەناو کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا, دامەزراوە,  سەرەتا لەژێرناوی (لیژنەی بێسەرپەرشتان)دا لەپێناو بەدەستهێنانی مافی کەس و کاری شەهیدان و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا کاری کردووە, لەساڵی (1994) دا ناوی ئەم ڕێکخراوەیە گۆڕدرا بە (کۆمەڵەی بەرگری لە مافی کەس و کاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەو دوای دووساڵ و لە کۆنگرەیەکدا, بڕیار درا ناوەکەی بگڕدری بە  (کۆمەڵەی بەگژداچونەوەی چەکی کیمیاوی), بۆ ماوەی (6) شەش ساڵ بەو ناوەوە کاری و خزمەتی پێشکەش بە قوربانیانی کیمیاباران کردووە.

لەساڵی (2002) دا و لە کۆنفرانس و پاشانیش لە کۆنگرەیەکی بەرفراوانی کەس و کاری شەهیدان و بریندارانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا و لەسەر ڕای زۆرینەی ئەندامان ناوی (کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە) بڕا بەباڵای ئەم ڕێکخراوە خزمەتکارە ناحکومیە دا و مۆڵەتی فەڕمیشی لەلایەنی حکومەتی هەریمی کوردستانەوە لە بەرواری(14/4/2002)دا هەر بەو ناوەوە پێ دراوە. تائێستاش لەژێر هەمان ناودا کار دەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانج و مەهامەکانی, کە خۆی  لە مافی کەسو کاری شەهیدان قوربانیان و بریندارانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەبینێتەوە.


كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌

 پێناسه‌

      كۆمه‌ڵه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى مرۆڤ دۆستانه‌ى كوردستانیه‌ و داكۆكى ده‌كات له‌ مافه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و به‌ركه‌وتوانى كیمیایی و قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ، تاكه‌ نوێنه‌رى ئه‌م چینه‌ پرِ قوربانیه‌یه‌ و له‌به‌رده‌م دام و ده‌زگا حكومى و ناحكومیه‌كانداو له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌م ئه‌ركى نوێنه‌رایه‌تیه‌ هه‌ڵده‌ستێت