وارسی شه‌هید\ شه‌ونم عبدالكریم شریف
ژماره‌ی شه‌هید =(17) كه‌س
من كه شه‌ونم عبدالقادر شه‌ریفم ناوه له‌كاره‌ساتی دڵته‌زێنی كیمیابارانی ساڵی (1988) له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدو ناوچه‌و شارۆچكه‌كانی شاره‌زوور ئه‌وكاته له‌سیروان داده‌نیشتین به‌هۆی بارودۆخی نائاسای ناوچه‌كه‌وه, لهنیوهشهوێكدا و له‌به‌ره‌به‌یاندا بارودۆخی ناوچه‌كه خۆی بهنائاسای پیشاندا, جموجوڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌جارێ شڵه‌ژابوو, ههركۆمهڵ و بنه‌ماڵه‌و خێزانێك به‌لایه‌كدا په‌رش و بڵاو ده‌بوون و رَِایان ده‌كرد په‌لی مناڵه‌كانیان ده‌گرت و ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ ده‌هێشت.